پێنج زمانی پرۆگرامسازی بۆ دروستکردن و گەشەپێدانی نەرمەکاڵا لە سیستمی لینوکس - KarZan iT | کارزان ئایتی
لینوکس لە چەندین ساڵی ڕابردوودا زیاتر و زیاتر لە لایەن خەڵکەوە بەکارگیراوە، هەر بۆیە کە لینوکس هێواش هێواش خەریکە خۆی لە نێو ماڵەکاندا جێ ئەکاتەوە، هەر بۆیە گەشەپێدەران و بەرنامەنووسەکان وا هەستیان کردوە کە دەبێت هەندێک نەرمەکالای سەرەکی کە لە ویندەوز و مەک بوونیان ڕابکێشێنە نێو لینوکس یان ئەگەر واش نەبوو خۆیان دەست بدەن بە ساز کردنی نەرمەکالایێک کە وەکوو ئەو نەرمەکالایانە ئیش دەکات.
تاکوو ئێستە کە چەندین نەرمەکالایێک وەکوو لیبرە ئۆفیس و گیمپ جێنشینێکی باش بۆ مایکرۆسۆفت ئۆفیس و فۆتۆشۆپ بوون. بەڵام لەڕاستی دا بۆ ئەوەی کە لینوکس لەماڵەکاندا جێگیر بکرێت پێویستی بە نەرمەکالای زیاترە. هەر بۆیە گەشەپێدەرانی نەرمەکالا هەوڵیان داوە کە نەرمەکالاکانیان بەشێوازی Multi-Platform یان چەند سیستەمی درووست بکەن. یەکێک لە سیستەمە بەرچاوەکان بۆ وەشانی نەرمەکالا هەمان لینوکسە هەر بۆیە باسی چەند سیستەمی ئەوەندەی تر گرینگی پەیدا دەکات. لەم بابەتەدا دەمانەوێت باس لە 5 زمانی بەرنامەنووسی کەین کە هەم بۆ گەشەپێدانی ناوەڕۆکی لینوکس بەکاردێت و هەم بۆ سازکردنی نەرمەکالای لینوکسی و چەند سیستەمی:
1- ++C/C : زیاتری کاتەکان وا بیر دەکەنەوە کە ئەم دوو زمانە بەگشتی جیاوازن بەڵام وا نیە لە ڕاستی دا ++C هەمان C بەو جیاوازیەوەی کە تایبەتمەندی Object-Oriented پێی لکێندراوە. هەر بۆیە دەتوانیین لە یەک گروپ دا دایانبێین. هەر وا کە دەزانن ناوەڕۆکی لینوکس لە زمانی C و بەشێک Assembly پێک هاتوە، هەر بۆیە زمانی C هەڵبەت بە کەڵک وەرگرتن لە GTK+کە بۆ درووست کردنی ئینتێرفەیس بەکاردێت، کەڵک وەربگرن.
++C هەڵبژاردەیێکی باشترە کە دەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن هەڵبەت ئەم زمانە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە نوێی زمانێکی بەرنامەنووسی فێرببن کەمێک کێشەیە، لەبەر ئەوەی کە ئەم زمانە جگە لە کێشەی بەرنامەنووسی بۆ نەرمەکالا لەگەڵ کێشەی بەڕێوەبەری بیرگە (RAM)ش ڕووبەڕووتان دەکاتەوە. QT فرێموۆرکێکی بەهێز بۆ درووست کردنی نەرمەکالا بە یارمەتی زمانی C++، کاتێک کە دەمانەوێت خێراتر نەرمەکالایێک درووست بکەین لەم فرێموۆرکە کەڵک وەردەگرین.
2- JAVA : جاڤا زمانێکی بەرنامەنووسی (object-oriented و cross-platform) کە تەواوی تایبەتمەندیەکانی بەکەڵکی زمانێکی بەرنامەنووسی هەیە. سەرەکی ترین کەڵکی زمانی جاڤا لەبەکارهێنان بۆ درووست کردنی نەرمەکالای ڕایەڵەیە، مەبەست لەو نەرمەکالایانەی وا لە پۆڕتەکان کەڵک وەردەگرن. نەرمەکالاکانی جاڤا دەتوانن لە سیستەمێکی کارپێکردن بۆ سیستەمێکی دیکە بڕۆن و ناوەڕۆکی خۆیان لەگەڵ سیستەمەکە یەک بخەن.
3- Paython : پایتۆن زمانێکی بەرنامەنووسی چەن ئامانج، زیرەک، ئاست بەرز و هتد، زمانێکی بەڕاستی بەهێز لەبواری جیاواز وەکوو (وێب، نەرمەکالا وهتد). ئێستاکە ڕاژەیێکی زیاد لە بەرنامەنووسەکان گرینگیێکی زیاد بەم زمانە ئەدەن، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە سینتەکسێکی ئاسان و ساکاری بۆ فێر بوون هەیە. لەباشیەکانی زمانی پایتۆن ئەوەیە کە دەتوانن بۆ درووست کردنی نەرەمەکالا لە چەن فرمێوۆرکی جۆراوجۆر وەکوو QT , GTK+ کەلک وەربگرن.
4- JavaScript : جاڤاسکریپت زمانێکی سەرچاوەکراو و توانایە کە بەیارمەتی HTML5 ,CSS دەتوانێت نەرمەکالای هەرە بەهێز بۆ لینوکس سازبکات. یەکێک لەگرینگترین نەرمەکالاکان وا بە جاڤاسکریپت ساز کرا نەرمەکالا بڕاکێتە. زمانی جاڤاسکریپت زمانێکی سووکەڵەیەوە و دەتوانێت بە کەڵک وەرگرتن لە جێگایێکی کەم لە بیرگە باشترین نەرمەکالاکان وەگڕبخات. Electron یەکێک لە فرێموۆرکە هەرە بەناوبانگەکانی جاڤاسکریپت بۆ ساز کردنی نەرمەکالای چەند–سیستەمە کە لە ماڵپەڕی گیت هاب بەشێوازی سەرچاوەکراو وەشێندراوە.
5- Shell : فرە کەس وا تێ ئەگات کە شێڵ بەس ڕێگایێک بۆ پێوەندی لەگەڵ ناوەڕۆکە بەڵام لە ڕاستی دا وا نیە، شێڵ زمانێکی بەرنامەنووسی تەواو بۆ گەشەپێدانی ویبە کە لەلایەنGNU وەشێندراوە. زمانی بەرنامەنووسی شێڵ لە زمانی C هەرە سەرچاوەی گرتوە. GTK+ فرێموۆرکێک بۆ سازکردنی نەرمەکالا بە شێڵە.
ئەم 5 زمانە تەنیا بەشیک لە زمانەکانی بەرنامەنووسی لینوکس بوون، فرەیێک زمانی تر وەکوو ڕووبی، فۆرترەن و هتد هەن کە بە مەبەستی ئەنجامی ئەم کارە ساز کراون ،کە دەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن.